کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
هه‌واڵه‌کانئێران

په‌نجاهه‌‌مین رۆژی مانگرتنی گشتی کرێکارانی سەنعەتی نەوت

پنجاهمین روز اعتصاب سراسری کارگران صنعت نفت 2

مانگرتنی کرێکارانی سەنعەتی نەوت و گاز، رۆژی شەممە 16ی مانگی گەلاوێژ، لە پاڵاوگەکان، پێترۆشیمیەکان و نیروگاکان لە شارەکانی تاران، ئەراک، ئیسفەهان، ئەهواز، ئابادان، ماهشەهر، جاسک، عەسولوویە و گەچساران لە پەنجاهومین رۆژی خۆی دا بەرداوم بوو.

ناڕەزایەتی کرێکارانی نەوت لە بەرواری 29ی جۆزەردانەوە بە مانگرتنی کرێکارانی شیرکەتی “فاراب” لە عەسولوویە دەستی پێکرد. بە پێی بەیاننامەی “شوڕای رێکخستنی ناڕەزایەتی کرێکارانی پەیمانی نەوت” کە دامەزراوەیەکە بۆ هاوئاهەنگی مانگرتنی گشتی کرێکاران، “ئەم ناڕەزایەتییانە تا گەیشتن بە ئامانجەکانی بەردەوام دەبن”. بردنە سەرێی ئاستی حەقدەستەکان، پێدرانی حەقدەستە دواخراوەکان، ئەمنییەت پێشییەیی، بستنی گرێبەستی هەمیشەیی و دابین کردن 10 رۆژ پشوو بۆ 20 رۆژ کار، لە داواکارییە سەرەکییەکانی کرێکارانی مانگرتووە.