به‌پێی هه‌واڵی گه‌ییشتوو، ڕۆژی چوارشه‌ممه ٨ی مانگی به‌فرانبار نوێنه‌رانی مه‌جلیسی ڕژیم گه‌ڵاڵه‌ی پارێزراوبوونی به‌ڕێوبه‌ری كارخانه‌كان و كارگه‌كانی به‌رهه‌مهێنانیان له مه‌جلیسی ڕژیم په‌سه‌ند كردووه كه خاڵێكی ئه‌و گه‌ڵاڵه‌یه به‌رگری له ده‌ستبه‌سه‌ر كرانی به‌ڕێوبه‌رانی كارخانه و كارگه‌كانی ئه‌و وڵاته‌یه.
به‌پێی زانیاریه‌كان، ئه‌گه‌ر ئه‌و گه‌ڵاڵه‌ی بگاته قۆناغی كۆتایی په‌سه‌ند كردن، هه‌موو دام و ده‌زگا دادوه‌ریه‌كانی ڕژیم به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ناتوانن لێپرسینه‌وه له‌گه‌ڵ به‌ڕێوبه‌ری كارگه و كارخانه‌كانی ئه‌و وڵاته بكه‌ن و په‌سه‌ند كردنی ئه‌و گه‌ڵاڵه‌یه له كاتێكدایه كه دامه‌زراندنی هه‌ر جۆره شۆرا و ڕێكخراوێكی سه‌ربه‌خۆی كرێكاری له‌و وڵاته قه‌ده‌قه‌یه و به‌توندترین شێوه له لایه‌ن ناوه‌نده ئه‌منیه‌كانی ڕژیم به‌ره‌نگاری ده‌بنه‌وه. شایانی باسه له ئه‌گه‌ری په‌سه‌ندكردنی قۆناغی كۆتایی ئه‌و گه‌ڵاڵه‌یه، هه‌ر جۆره گه‌نده‌ڵی و دواكه‌وتنی حه‌قده‌ست و پێشه‌لكردنی مافی كرێكاران له لایه‌ن به‌ڕێوبه‌رانی كارخانه‌كان لێپرسینه‌وه له‌گه‌ڵ ناكرێت.