ڕۆژی یەکشەممە ١٠ی سهرماوهز، كۆبوونهوهی پەرلەمانى عێراق دەستیپێکرد و لەسەرەتاى دانیشتنەکەشدا “محەممەد حەلبوسى” سەرۆکى پەرلەمان نامەى دەست لە کار کێشانەوەى “عادل عەبدولمەهدى” سەرۆک وەزیرانى عێراقى خوێندەوە و دواتر خرایە دەنگدانەوە و بە کۆى دەنگ دەستلەکارکیشانەوەکە پەسەندکرا کە ٢٤٠ پەرلەمانتار ئامادەى كۆبوونهوهكه بوون.
محەمەد حەلبوسى سەرۆکى پەرلەمانى عێراق لیژنەى ئاسایش و بەرگرى راسپاردووە بچنە شارى نەجەف و ناسریە بۆ لێکۆڵینەوە لەڕووداوەکانى چەند رۆژى رابردوو کە دەیان کەس کوژران و برینداربوون. ڕۆژی یهكشهممه پەرلەمانى عێراق بۆ دەنگدان لەسەر نامەى دەستلەکارکیشانەوەى عەبدولمەهدى کۆبوونهوه کە ڕۆژی شەممە ٩ی سهرماوهز بەفەرمى پێشکەشى پەرلەمانى کرد و هەروەها گفتوگۆ لەسەر راپۆرتى دواین ڕووداوەکانى پارێزگاى زیقار و نەجەف کراوە کە تێیدا ژمارەیەک خۆپیشاندەر کوژران و برینداربوون.