پەرلەمانی چین بە زۆرینەی دەنگ گه‌ڵاڵه‌ی ئه‌منییه‌تی “هۆنگ كۆنگ” كه کپکردنی ئارەزووەکانی خه‌ڵكی ئه‌م وڵاته‌یه بۆ جیابوونەوە لە چین و کۆنتڕۆڵکردنی پلانگێڕی و تیرۆر و دەستوەردانی بیانییە لە شارەکەدا پەسەند کرد.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، ئەنجومەنی نیشتیمانی نوێنەرانی گەلی چین بە ٢ هه‌زار و ٨٧٨ ده‌نگ بەرامبەر تەنیا ١ دەنگی نه‌یار، ده‌نگیان به سەپاندنی یاساکە بەسەر هۆنگ کۆنگ دا و شەش ئەندامی دیکەی پەرلەمان دەنگیان نەدا. جێگه‌ی ئاماژه‌یه، لە ماوەی ڕابردوودا به هەزاران کەس لە هۆنگ کۆنگ، له دژی ئەو یاسا نوێیەی چین هاتبوونه سەر شەقام و ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی بوو، بەڵام پۆلیسی هۆنگ كۆنگ بۆ بڵاوەپێکردنی خۆپیشاندەران، گازی فرمێسکرێژی بەکارهێنابوو. ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه دێمۆکراتخوازانی هۆنگ کۆنگ ترسیان له‌وه‌یه كه ئەم یاسا نوێیە ببێتە هۆی لەناوبردنی ئازادی ڕادەربڕین و ئازادییەکانی دیکە بە گشتی لە شارەکەدا.