
نوێنه‌رانی مه‌جلیسی شۆرای ئیسلامیی ڕژیم له دانیشتنێكی عه‌له‌نیدا، ڕۆژی دووشه‌ممه ١٥ی مانگی گوڵان، گه‌ڵاڵه‌یه‌كیان ڕاده‌ستی ده‌وڵه‌ت كرد كه پێی ئه‌م گه‌ڵاڵه‌یه له‌ماوه‌ی سێ ساڵی داهاتوودا، واحیدی پووڵی ئێران بۆ تمه‌ن ده‌گۆڕدرێ.
به پێی په‌سند كراوه‌كه‌ی مه‌جلیس، پاش به‌كرده‌وه ده‌رهاتنی ئه‌م یاسایه، هه‌ر تمه‌نێك به‌رابه‌ر ده‌بێ له‌گه‌ڵ ١٠٠ قڕان و ١٠ هه‌زار ڕیاڵی ئێستا. به پێی ئه‌م په‌سندكراوه، ده‌وڵه‌تی ئێران ئه‌ركی سه‌ر شانیه‌تی كه له ماوه‌ی ئه‌م ده‌وره‌یه‌دا، كۆكردنه‌وه‌ی پووڵه ڕیاڵیهكان، به‌كرده‌وه ده‌ربێنێت. شایانی باسه، هاوكات هێندێك لە نوێنه‌رانی مه‌جلیسیش جه‌ختیان له‌سه‌ر ئه‌وه كردووه‌ته‌وه کە ئەم بڕیارە تهوهرۆمی زیاتر لە ئێران دروست دەکات و چاپکردنى دراوى نوێی پارە و خەرجى زۆرى لە خه‌زێنه‌ی دەوڵەت پێویستە.
