له حاڵێكدا كه به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی ویرووسی كۆرنا له ئێران، زانكۆكان هه‌روا ته‌عتیل كراون، ده‌زگا ئه‌منییه‌كان و ناوه‌ندی قه‌زایی ڕژیم، گوشاره‌كانی بۆ سه‌ر خوێندكارانی ناڕازیی زیاتر كردووه.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، “ئه‌شڕه‌ف نه‌فه‌ری” خوێندكاری بواری بیركاری زانكۆی خواجه‌نه‌سیری تووسی، ڕۆژی ٧ی مانگی گوڵان له لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانی شه‌هریا ده‌ستبه‌سه‌ر كرا. ناوبراو به‌دوای كۆتایی قۆناغه‌كانی لێپرسینه‌وه به قه‌راری وه‌سیقه، گوازترایه‌وه بۆ زیندانی قه‌رچه‌كی وه‌رامین. هه‌روه‌ها له ماوه‌ی ڕۆژانی كۆتایی حه‌فته‌ی ڕابردوود، “مسته‌فا هاشمی زاده” خوێندكاری بواری ئه‌ندازیاری و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی زانكۆی تاران، له لایه‌ن دادگای ڕژیم به پێنج ساڵ زیندانی ته‌عزیری، ٧٤ زه‌ربه شه‌لاق و سێ مانگ كاری خۆرایی و هه‌روه‌ها دوو ساڵ “قه‌ده‌غه‌كرانی له خابگای دانشجوویی” مه‌حكووم كراوه. له لایه‌كی دیكه‌وه “ئه‌میرمحه‌ممه‌د شه‌ریفی” خوێندكاری بواری ئه‌ندازیاریی نه‌خشه هه‌ڵگرتنه‌وه‌ی زانكۆی تاران، له لایه‌ن لقی ٢٦ی دادگای ڕژیم له‌مشاره، به تۆمه‌تی “ته‌بلیغ له‌دژی نیزام” به سێ مانگ زیندانی ته‌عزیری مه‌حكووم كراوه. هه‌روه‌ها ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر مه‌ئموورانی لیباس شه‌خسی دوو خوێندكاریان به ناوه‌كانی “ئه‌میرحسێن مۆرادی” خوێندكاری بواری فیزیك و “عه‌لی یونسی” خوێندكاری بواری ئه‌ندازیاری كامپیوتێر له زانكۆی “سه‌نعه‌تی شریف”یان به بێ نیشاندانی حوكم ده‌ستبه‌سه‌ر و له‌و كاته‌وه هه‌تا ئێستا هیچ زانیارییه‌ك له چاره‌نووسیان له‌به‌ر ده‌ستدا نییه.