بەپێی ماڵپەڕى “وورڵد میتر” كه پشت به ئاماره‌كانی تووشبوون بە ویرووسی كۆرۆنا ده‌به‌ستێت لە جیهان، ژماره‌ی ئەو كەسانەى لە سەرانسەرى جيهان به‌و په‌تایه گيانيان لەدەستداوە گیشتووه‌ته، ٤٥٠ هەزار و ٨٨ كەس و ژمارەى تووشبووانیش گەيشتووەتە، هه‌شت مليۆن و ٣٧٧ هەزار و ٤٦٦ کەس.
به پێی ئاماری ئه‌م ناوه‌نده، زۆرترین ئاماری گيانلەدەستدان بە ویرووسی كۆرۆنا بە ١١٩ هەزار و ٨٨٠ کەس لە ئەمريكا تۆماركراوە. دوای ئه‌مریكا وڵاتی بەڕازيل دێت به ٤٦ هەزار و ٥١٠ حاڵه‌ت، بريتانيا به ٤٢ هەزار و ١٥٣ حاڵه‌ت، ئيتاليا به ٣٤ هەزار و ٤٤٨ حاڵه‌ت، فەڕانسه به ٢٩ هەزار و ٥٧٥ حاڵه‌ت، ئيسپانيا به ٢٧ هەزار و ١٣٦ حاڵه‌ت، مێكزیك به ١٨ هەزار و ٣١٠ حاڵه‌ت، هێندوستان به ١٢ هەزار و ٢٦٢ حاڵه‌ت، بێلژیك به ٩ هەزار و ٦٧٥ حاڵه‌ت، ئێران به ٩ هەزار و ١٨٥ حاڵه‌ت، ئاڵمان به ٨ هەزار و ٩١٨ حاڵه‌ت، كانادا به ٨ هەزار و ٢٥٤ حاڵه‌ت، ڕووسییه به ٧ هەزار و ٤٧٨ حاڵه‌ت، پێرو به ٧ هەزار و ٢٥٧ حاڵه‌ت، هۆله‌ند به ٦ هەزار و ٧٥ حاڵه‌ت و سۆئێد به ٥ هەزار و ٤١ حاڵه‌ت.