سکرتێکری گشتی نەتەوەیە کگرتووەکان رایگەیاند، قۆستنەوەی ویرووسی کۆرۆنا بۆ پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ جێگەی قبوڵکردن نییە و راپۆرتێکی نوێی لەو بارەیەوە ئاشکرا كرد.
ئەنتۆنیۆ گوتێرێس لە راگەیەندراوێکدا ئەوەی خستەڕوو، ” لەکاتێکدا لە سەرانسەری جیهاندا باری نائاسایی بەڕێوەدەچێت بە ئامانجی رێگریکردن لە بڵاوبوونەوەی زیاتری ویرووسی کۆرۆنا، چالاکوانان باس لەوە دەکەن حکومەتە سەرکوتکارەکان، قەیرانی پەتاکە بۆ پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ بەکاردەهێنن. ناوبراو دهشڵێت: نابێت تەشەنەکردنی کۆرۆنا بیانویەک بڕەخسێنێت بۆ پەیڕەویکردنی رێوشوێنی سەرکوتکارانە بۆ هەندێ مەبەست کە پەیوەندیان بە پەتاکەوە نییە. لهم پێوهندهدا رێکخراوەکانی داکۆکیکار لە مافەکانی مرۆڤ وتوویانە: ئەو دەوڵەتانە هەموو رێگەیەک لە توندوتیژی بگرە هەتا دەگاتە هەڕەشەکردن بۆ سەرکوتکردنی رۆژنامەوانی و دەستگیرکردن و چاودێریکردنی پەیوەندییە تەلەفۆنییەکان دەگرنەبەر.