خۆپێشاندانه‌كانی خووزستان كه له ڕۆژی پێنج شه‌ممه ٢٤ی مانگی پووشپه‌ڕ، ده‌ستی پێكرد، بۆ نۆهه‌مین شه‌وی به‌رده‌وام درێژه‌ی هه‌بوو، به پێی ڕاپۆرته‌كان ئه‌و ناڕه‌زایه‌تییانه تا ئه‌م كاته بۆ پتر له ٣٠ شاری ئێران په‌ره‌ی سه‌ندووه.
هاوكات له‌گه‌ڵ خۆپێشاندانه‌كانی جه‌ماوه‌ری خه‌ڵكی خووزستان و په‌ره‌سه‌ندنی بۆ شاره‌كانی دیكه‌ی ئێران، شاره‌كانی ئه‌و ئۆستانه به ته‌واوی میلیتاریزه كراوه. به پێی ئه‌و وێنه و ویدیویانه كه به ده‌ستمان گه‌یشتووه، ڕژیم هێزه‌كانی له ته‌واوی گه‌ڕه‌ك و شه‌قامه‌كانی شاره‌كانی “ئیزه” و مه‌سجد سۆله‌یمان” بڵاوه پێكردووه. له لایه‌كی دیكه‌و دانیشتووانی شاری “مه‌یبۆد”ی یه‌زد و “ڕۆبات كه‌ریم”ی تاران، بۆ پشتیوانی له ڕاپه‌ڕینی خه‌ڵكی خووزستان، ده‌ستیان دایه خۆپێشاندان. له شاری ساوه و به پێی ئه‌و گرته ویدیویانه كه له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاو كراوه‌ته‌وه، دانیشتووانی ئه‌و شاره، ڕێگه‌ی ده‌ریاچه‌ی ساوهیان داخستووه. به پێی ڕاپۆرته‌كان، ئه‌نترنت له شار و شارۆچكه‌كانی خووزستان به ته‌واوی قه‌تع كراوه.