هه‌واڵی گه‌یشتوو له شاره‌كانی كوردستان باس له‌وه ده‌كه‌ن كه، هه‌ژاری و برسییه‌تی ڕۆژ له‌گه‌ڵ ڕۆژ په‌ره ده‌ستێنێ و ئه‌م دیارده‌یه كاریگه‌ری جیدی له‌سه‌ر ژیانی خه‌ڵكی ئه‌م ناوچه‌یه داناوه به جۆرێك كه نزیكه‌ی ١٠٠ خوێندكار له شاره‌كانی بانه و مه‌ریوان، بەهۆی هەژارییەوە وازیان لە خوێندن هێناوە.
به پێی ئه‌م هه‌واڵه، نزیکەی ١٠٠ خوێندكار لە شارەکانی بانە و مەریوان، بەهۆی هەژاری و دەسکورتییەوە وازیان لە خوێندن هێناوە و مه‌دره‌سه‌كانیان بەجێهێشتووە. شایانی باسه، ٤٩ خوێندكار لە شاری بانە و ٤٨ خوێندكاری دیكه‌ش لە شاری مەریوان، بەهۆی کەمداهاتیی بنەماڵەکەیانەوە و بۆ دابینکردنی بژێویی بنەماڵەکەیان، دەستیان لە خوێندن کێشاوەتەوە و ڕوویان لە دەستفرۆشی لە شوێنە سنوورییەکان کردووە.