ڕۆژی پێنجشه‌ممه ١٢ی به‌فرانبار، ژماره‌یه‌ك له په‌ره‌ستاران له شاره جۆراوجۆره‌كان له‌وانه “مه‌شهه‌د، ورمێ، گه‌چساران، كاشان” به شێوه‌ی جیاجیا له ناڕه‌زایه‌تیی به كه‌مته‌رخه‌می كاربه‌ده‌ستانی ڕژیم به خواسته‌كانیان له شوێنی كاره‌كانیان كۆبوونه‌وه.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، كۆمه‌ڵێك له په‌ره‌ستارانی شاری مه‌شهه‌د له درێژه‌ی ناڕه‌زایه‌تییه‌كانیان له ئاست په‌رداخت نه‌كردنی بڕی ١٥ مانگ له حقووقه دواخراوه‌كانیان، به‌كرده‌وه ده‌ر نه‌هێنانی یاسای تارفه‌ی خزمه‌ت گۆزاری په‌ره‌ستاران و به‌ڵێنه پوچه‌كانی به‌رپرسان، له به‌رامبه‌ر بینای ئوستانداریی ئوسانی خۆراسانی ڕه‌زه‌وی كۆبوونه‌وه. په‌ره‌ستارانی شاری ورمێ هه‌روه‌ها به كۆبوونه‌وه له شوێنی كاره‌كانیان له ئاست، گوشاری كاری و په‌رداخت نه‌كردنی كاتی حقووقه‌كانیان ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی. هه‌روه‌ها په‌ره‌ستارانی شاغل له نه‌خۆشخانه‌كانی شاری گه‌چساران خوازیاری په‌رداخت كردنی بڕی ٢٢ مانگ له حقووقه دواخراوه‌كانیان بوون. له شاری كاشانیش په‌ره‌ستاران خوازیاری دابین كردنی ئه‌منییه‌تی كاری و په‌رداختی كردنی بڕی ١٠ مانگ حه‌قی ئیزافه كارییان بوون.