
هه‌زاران كه‌س له خۆیندكارانی زانكۆه جۆراوجۆره‌كانی ئێران، ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢٢ی به‌فرانبار به به‌ڕێوه‌بردنی كۆبوونه‌وه، وێڕای ڕێزگرتن له یادی گیانبه‌خت كردووانی فڕۆكه‌ی ئوكراین، به وتنی چه‌ندین دروشم له ئاست كرده‌وه‌كانی سپا پاسدارانی ڕژیم ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، خۆیندكارانی زانكۆه‌كانی: تاران، بهشتی، په‌ردیسی كه‌ره‌ج، سه‌نعه‌تی شه‌ریف، ئه‌میر كه‌بیر، عه‌لامه ته‌باته‌بایی، نوشیروانی بابۆل، سه‌نعه‌تی ئیسفه‌هان، ڕازی كرماشان، خواجه نه‌سره‌دین توسی، ئه‌راك، مه‌شهه‌د، زانكۆی مازه‌نده‌ران و دامغان، بۆ دووهه‌مین ڕۆژی به‌رده‌وام له ئاست ئه‌م كرده‌وه جه‌نایه‌ت كارانه‌ی ڕژیم خۆپیشاندانیان كرد. خۆیندكاران به وتنی چه‌ندین دروشم له‌وانه: “مه‌رگ به‌ر دیكتاتور”، “مه‌رگ و نه‌مان بۆ ئه‌م ده‌وڵته ئینسان كۆژه”، “به ئێمه نهیژه فتنهگهر، فتنه خۆتی ستمگه‌ر”، ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی. شایانی باسه هێزه‌كانی ڕژیم به مه‌به‌ستی بڵاوه پێكردنی خۆپیشانده‌ران گازی فرمیسك ڕێژی به‌كار هێناوه. جێگه‌ی ئاماژه‌یه، خۆیندكاران له ڕێگه‌ی بڵاو كردنه‌وه‌ی به‌یانییه‌ك داوایان له خه‌ڵكی ئازادی خوازی ئێران كرد كه له ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی ڕۆژی دووشه‌ممه ٢٣ی به‌فرانبار دا به‌شداری بكه‌ن.
