ناڕه‌زایه‌تیی خوێندكارانی زانكۆی “بۆغازیچی”ی ئیستانبۆڵ كه له له یه‌ك مانگ له‌مه‌وبه‌ره‌وه ده‌ستی پێكردووه، ڕۆژی سێشه‌ممه ١٤ی ڕێبه‌ندان، له‌گه‌ڵ ده‌ستبه‌سه‌ر كرانی ٤ خوێندكاری هونه‌رمه‌ند، به‌ربڵاوتر بۆوه.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، خوێندكاران به هاتنه سه‌ركاری سه‌رۆكی زانكۆ كه بۆ یه‌كه‌مین جار، به شێوه‌ی ڕاسته‌وخۆ له لایه‌ن ئه‌ردۆغانه‌وه دیاری كراوه، ناڕازین. شایانی باسه له جه‌ره‌یانی ئه‌م ناڕه‌زایه‌تییانه‌دا، پۆلیس هێرشی كردووته سه‌ر زانكۆكه و ٢٠ خوێندكاری دیكه‌شی ده‌ستبه‌سه‌ر كردووه. جێگه‌ی ئاماژه‌یه كه له ده‌ستپێكی ناڕه‌زایه‌تی خوێندكارانی ئه‌م زانكۆیه‌وه هه‌تا ئێستا، ١٥٩ كه‌س له ناڕازیان ده‌ستبه‌سه‌ر كراون.