ڕاپۆرته‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن كه به‌دوای ڕاگه‌یاندنی لانیكهمی حه‌قده‌ستی ساڵی ٩٩ له لایه‌ن شوڕای باڵای كاری ڕژیم، ناڕه‌زایه‌تییه‌كان ڕۆژ له‌گه‌ڵ ڕۆژ په‌ره ده‌ستێنێت.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، نه‌ته‌نیا كرێكاران و چالاكانی كرێكاری و ڕێكخراوه سه‌ربه‌خۆ كرێكارییه‌كان، به‌ڵكوو ڕێكخراوه زه‌رده‌كانی سه‌ر به‌ده‌وڵه‌تیش له ترسی په‌ره‌سه‌ندنی تووڕه‌یی و ئێعترازی جه‌ماوه‌ری له شاره‌كانی ئێران، له‌ئاست ئه‌م لانیكهمی حه‌قده‌سته له لایه‌ن شوڕای باڵای كاری ڕژیم ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕیوه.