کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهانهه‌واڵه‌کان

په‌ره‌سه‌ندنی مانگرتن و خۆپیشاندانی كرێكاران و كه‌شاوه‌رزان له‌ هێند

گسترش اعتصاب کارگران و کشاورزان هندی 3

ڕۆژی سێشه‌ممه‌ زیاتر له‌ ٢٥٠ ملیۆن كرێكار و كه‌شاوه‌رزی هێندی بۆ چه‌نده‌مین ڕۆژی به‌رده‌وام له‌ ناڕه‌زایه‌تیی به‌ سیاسه‌تی ده‌ست پێوه‌گرتنی ده‌وڵه‌ت، ده‌ستیاندایه‌ مانگرتنی سه‌رتاسه‌ری له‌م وڵاته‌.

له‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌دا، زیاتر له‌ ١٠ فێدراسیۆن و یه‌كێتیی كرێكار و به‌ سه‌دان ئه‌نجومه‌نی كرێكاری هێند، خوازیاری به‌شداری خه‌ڵك له‌ ئێعتڕاز به‌ سیاسه‌ته‌كانی ده‌وڵه‌تی ڕاستی توندرۆی ده‌سه‌ڵاتدار له‌م وڵاته‌ بوون. شایانی باسه‌، هاوكات له‌گه‌ڵ ئه‌م مانگرتنه‌، ڕۆژی سێشه‌ممه‌ ١٨ی سه‌رماوه‌ز به‌ سه‌دان هه‌زار كه‌شاوه‌رز له‌ سه‌رتاسه‌ری وڵاتی هێند بۆ ١٢هه‌مین ڕۆژی به‌رده‌وام، له‌ ناڕه‌زایه‌تیی به‌ یاسای نوێی چاكسازی له‌ كه‌رتی كه‌شاوه‌رزی، له‌ دێهلی نه‌و هاتنه‌ سه‌ر شه‌قامه‌كان و  خۆپیشاندانیان ئه‌نجام دا. جێگه‌ی ئاماژه‌یه‌، ده‌وڵه‌تی “ناندرا مۆدی” له‌ماوه‌ی چه‌ند ساڵی ڕابروو به‌هۆی گرتنه‌به‌ری سیاسه‌تی ده‌ست پێوه‌گرتن، بووه‌ته‌ هۆی هه‌ژارتربوونی خه‌ڵكی ئه‌م وڵاته‌.