ڕۆژی سێشه‌ممه ١٤ی گه‌لاوێژ، له چواره‌مین ڕۆژی مانگرتن و ناڕه‌زایه‌تیی سه‌رتاسه‌ری كرێكارانی پاڵاوگه نه‌وتییه‌كان له شاره‌كانی ئێران، كرێكارانی چه‌ندین وزه‌خانه‌ی دیكه له‌وانه، وزه‌خانه‌ی “بیدخون”، پاڵاوگه‌ی “جه‌فیر شیركه‌ت ئاترۆپارت” و شیركه‌تی “جه‌هانپارس ئیلام مێهران”، به‌م مانگرتنه‌وه په‌یوه‌ست بوون.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، كرێكارانی پاڵاوگه‌ی “پێترۆپالایش”ی كه‌نگان كه ژماره‌یان ٨٠٠ كه‌س ده‌بێ و هه‌روه‌ها كرێكارانی پێترۆشیمی “جم” هه‌روا به‌رده‌وامن له مانگرن. شایانی باسه، كه‌مپی حسێن له فازی ١٣ ته‌قریبه‌ن خاڵی بووه و كه‌متر له ١٠ له‌سه‌دی كرێكاره‌كانی چوونه‌ته‌وه سه‌ر كار. ئه‌وانی دیكه یان گه‌ڕاونه‌ته‌وه بۆ ماڵێ یان له خابگاكان چاوه‌ڕێی ئاكامی مانگرته‌نكه‌یانن. هاوكات جۆشكارانی گرووپی دره‌خشه‌نده و جاور له پاڵاوگه‌ی لامه‌رد، ده‌زگای جۆشكارییه‌كانیان كوژاندووه‌ته‌وه و چوونه‌ته‌وه ماڵێ. له لایه‌كی دیكه‌وه كرێكارانی فازی ٢ی پاڵاوگه‌ی نه‌وتی ئابادان و فازی ٢٢ و ٢٤ی پارسی جنووبیش، له ناڕه‌زایه‌تیی به په‌رداخت نه‌كرانی سه‌روه‌ختی حه‌قده‌سته‌كانیان و كه‌م كرانه‌وه‌ی هه‌ر ئه‌م لانیكه‌مه‌ی حه‌قده‌سته‌كانیان، به‌رده‌وامن له مانگرتن و ناڕه‌زایه‌تیی.