وەزیری تەندروستی توركییه رایگەیاندووه: لەماوەی ٢٤ كاتژمێری رابردوودا لەسەرتاسەری وڵات ١٢٣ كەسی دیكە بە كۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە و چوار هەزارو ٦٧٤ كەسی دیكەش توشی ئه‌م ویرووسه بوون و بەوەش ژمارەی توشبوانی كۆرۆنا گەیشتووه‌تە زیاتر لە ٩٠ هەزار كەس.
ئێوارەی ڕۆژی دوشەممە وەزیری تەندروستی توركییه لە تویتێكدا رایگەیاند: لە ماوەی ٢٤ كاتژمێری رابردودا، چوار ھەزار و ٦٧٤ حاڵەتی دیكەی توشبون بە كۆرۆنا لە وڵات تۆماكراون و بەوەش كۆی گشتی حاڵەتەكانی توشبون گەیشتووه‌تە ٩٠ هەزار و ٩٨٠ كه‌س. هه‌روه‌ها ڕاشیگه‌یاندووه كه هه‌تا ئێستا هه‌زار و ١٤٠ كه‌س به‌هۆی ئه‌م ویرووسه‌وه گیانیان له‌ده‌ستداوه.