ڕاپۆرته‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن كه له ٢٤ كاتژمێری رابردوود له ئه‌مریكا نزیكه‌ی دوو هه‌زار تووشبووی دیكه‌ی ویرووسی كۆرۆنای نوێ كۆڤیدی گیانیان له‌ده‌ستداوه و كۆی گشتیی گیان له‌ده‌ستدانه‌كان به‌م ویرووسه له‌و وڵاته، بۆ ١٢ هه‌زار و ٩٩٣ کەس به‌رزبووه‌ته‌وه.
بەپێی دوايين ئامار كە لەلايەن زانكۆى جۆنز هۆپكينزەوە بڵاوكراوەتەوە، لە ٢٤ كاتژمێری رابردوودا ٣١ هەزار و ٤٨٠ كەس تووشی ویرووسی كۆرۆنای نوێ بوون و كۆی گشتیی ژمارەى تووشبووان بۆ ٣٩٩ هەزار و ٩٢٩ كەس بەرزبووەتەوه. لەسەرتاسه‌ری جيهان له‌ڕووی ژماره‌ی حاڵه‌ته‌كانی تووشبوونه‌وه لە دوای ئەمريكا، ئيسپانيا بە ١٤٦ هه‌زار و ٦٩٠ حاڵەت و ئيتالیا بە ١٣٥ هەزار و ٥٨٦ حاڵه‌ت دێن.