به پێی ڕاپۆرته بڵاوكراوه‌كان، به‌دوای تێكهه‌ڵچوونه‌كانی ئه‌م دواییانه له‌نێوان به‌ندكراوانی “پارسیلون”ی خۆڕه‌م ئاباد، “ئه‌لیگوده‌رز”، زیندانی ناوه‌ندی ته‌ورێز و سه‌قز له‌گه‌ڵ زیندانبانه‌كان، سه‌رجه‌م زیندانبانه‌كانی ئێران به تایبه‌ت زیندانی فه‌شافویه‌ی تاران، خراونه‌ته حاڵه‌تی ئاماده باشییه‌وه.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، له ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا و به‌دوای سه‌رنج نه‌دانی به‌رپرسانی زیندان به ئه‌منییه‌تی گیانی به‌ندكراوان له‌ئاست مه‌ترسی تووشبویان به ویرووسی كۆرۆنا و دابین نه‌كردنی ئیمكاناتی بێهداشتی و پێشگیرانه له ناو زیندانه‌كان، به‌ندكراوانی ئه‌م زیندانانه ده‌ستیاندایه ده‌ربڕینی ناڕه‌زایه‌تیی. پێشتریش به‌ندكراوانی “تیپی پێنج”ی زیندانی تاران له ناڕه‌زایه‌تیی به بارودۆخی ناله‌باری بێهداشتی ناو زیندان و تووشبونی ژماره‌یه‌ك له به‌ندكراوانی ئه‌م زیندانه به ویرووسی كۆرۆنا و هه‌روه‌ها گیان له‌ده‌ستدانی ژماره‌یه‌كیان، ده‌ستیاندابووه مانگرتن له خواردن.