کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

په‌ره‌سه‌ندنی زیاتری هه‌ژاری له‌ ئێران

په‌ره‌سه‌ندنی زیاتری هه‌ژاری له‌ ئێران jpg22 2

په‌ره‌سه‌ندنی زیاتری هه‌ژاری له‌ ئێران jpg22 2

ڕۆژنامەی ”لۆمۆند”ی فەرانسە، لە ڕاپۆرتێکدا بەنیسبەت دۆخی ئابووریی ئێران ڕایگەیاند کە به‌ پێی لێكۆڵینه‌وه‌كان، نرخی بێکاری لە ئێران ٣٧ لەسەد بەرز بووەتەوە و به‌رده‌وام ڕوو له‌ خراپتر بوونه‌.

لەم ڕاپۆرتەدا هاتووە کە گرانی بووەتە هۆی ئەوەی کە گۆشت و میوە ته‌نانه‌ت لەسەر سفرەی چینی مامناوەند نەمێنێت، له‌به‌ر ئه‌وه‌یكه‌ نرخی کەلوپەلە خۆراکییەکان و کاڵا و خزمەتگوزارییەکان بەنیسبەت ساڵی ڕابردوو لانیکەم ٢ بەرابەر بەرزتر بووەتەوە. هەروەها ڕۆژنامەی ”لۆمۆند” بەپێی دوایین ڕاپۆرتی ناوەندی لێکۆلینەوەی مەجلیسی ڕێژیم نووسیویەتی کە بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا لەنیوان ٢.٥ هەتا ٦.٥ ملیۆن کەس کاروکاسبیی خۆیان لەدەست داوە و بەم هۆیەوە نرخی بێکاری لە ئێران بۆ ٣٧ لەسەد بەرز بووەتەوە.