ڕاپۆرته‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن كه شه‌پۆلی ناڕه‌زایه‌تییه‌كان به كوشتنی نامرۆڤانه‌ی هاووڵاتییه‌كی ڕه‌ش پێست له ئه‌مریكا هه‌روا به‌رده‌وامه و زیاتر له ٤٠ شاری ئه‌م وڵاته شایه‌تی به‌ڕێوه‌چوونی خۆپیشاندان له‌دژی ڕه‌گه‌زپه‌رستی له ئه‌مریكان و ئه‌م خۆپیشاندانانه له ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا، بۆ ژماره‌یه‌ك له شاره‌كانی ئۆرووپاش باڵی كێشاوه.
له‌درێژه‌ی ئه‌م ناڕه‌زایه‌تییانه، ڕۆژی پێنجشه‌ممه ١٥ی جۆزه‌ردان، به‌ده‌یان هه‌زار له دانیشتووانی شاری له‌ندن و پاریس، بۆ جارێكی دیكه هاتنه سه‌ر شه‌قامه‌كان. له شاری له‌نده‌ن ناڕازییان بۆ دووهه‌مین ڕۆژی به‌رده‌وام له گۆڕه‌پانی “هاید پارك” له ناوه‌ندی ئه‌مشاره ده‌ستیاندایه خۆپیشاندان. ژماره‌یه‌ك له خۆپیشانده‌رانیش له به‌رامبه‌ر ده‌رگای ماڵه‌كانی خۆیان به نیشانه‌ی ناڕه‌زایه‌تیی چۆكیان داداوه و چه‌ندین ده‌ست نووسراوه‌یان به نیشانه‌ی هاوپشتی له‌گه‌ڵ خۆپیشانده‌رانی ئه‌مریكایی به‌ده‌سته‌وه گرتووه. له‌هه‌مان حاڵ‌دا به هه‌زاران خۆپیشانده‌ر له شاری پاریس پێته‌ختی فه‌ڕانسه، بۆ چه‌نده‌مین ڕۆژی به‌رده‌وام له‌دژی كوشتنی “ئادام تێرائۆره” و پشتیوانی له بنه‌ماڵه‌ی ناوبراو كه هاتنه سه‌ر شه‌قامه‌كان و خۆپیشاندانیان ئه‌نجام دا. شایانی باسه، له ئه‌نجامی ئه‌م خۆپیشاندانه، له‌نێوان ناڕازییان و هێزه‌كانی پۆلیس تێكهه‌ڵچوون هاتووه‌ته ئاراوه.