ناڕه‌زایه‌تییه‌كان به گه‌ڵاڵه‌ی چاكسازی له یاسای خانه‌نشینی، سه‌ره‌ڕای پاشه‌كشه‌ی ده‌وڵه‌تی فه‌ڕانسه له هه‌ندێ له هه‌ڵوێسته‌كانی خۆی، هه‌روا له شاره‌كانی ئه‌م وڵاته به‌رده‌وامه.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، ناڕه‌زایه‌تییه‌كان به‌م گه‌ڵاڵه‌یه له ئێستادا پێ ناوه‌ته ناو ٤٩مین ڕۆژی خۆیه‌وه و ڕۆژ له‌گه‌ڵ ڕۆژ په‌ره ده‌ستێنێت. هه‌رچه‌نده ناڕازییان له فه‌ڕانسه خه‌باتی خۆیان له‌سه‌ر درێژه‌دان به مانگرتنی سه‌رتاسه‌ری له‌به‌شی گواستنه‌وه چڕكردبووه‌وه، به‌ڵام ئێستا شێوازێكی نوێ له ناڕه‌زایه‌تییه‌كان له‌م وڵاته له ئارادایه له‌وانه، به‌ستنی به‌نده‌ره‌كان، په‌كخستنی چالاكی پاڵاوگاكان و ته‌نانه‌ت پچڕانی كاره‌با له هه‌ندێ له ناوچه‌كانی فه‌ڕانسه. شایانی باسه، ئێعتراز به گه‌ڵاڵه‌ی چاكسازی له یاسای خانه‌نشینی، ڕۆژی چوارشه‌ممه ٢٢ی ژانوییه له زۆربه‌ی شاره‌كانی فه‌ڕانسه له‌وانه، پاریس، مارسه‌ی، گرونۆبێل، نانت و هه‌روه‌ها چه‌ند شاری گه‌وره‌ی دیكه ئه‌م وڵاته هه‌روا به‌رده‌وام بووه.