
به‌دوای چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی پله‌كانی گه‌رما بۆ سه‌ره‌وه‌ی ٤٠ ده‌ره‌جه له سه‌رجه‌م ئه‌یاله‌ته‌كانی ئۆستڕالیا، ئاگركه‌وتنه‌وه‌كان له‌م وڵاته زیادی كردووه به‌جۆرێك كه له كۆنتڕۆڵی ده‌وڵه‌ت چووه‌ته ده‌رێ.
زۆربه‌ی ئه‌م ئاگركه‌وتنه‌وانه له ئه‌یاله‌تی ویكتۆریا ڕوویداوه و بارودۆخێكی مه‌ترسیداری له‌م ئه‌یاله‌ته پێكهێناوه. شایانی باسه، كاربه‌ده‌ستانی مه‌حه‌للی له ڕۆژهه‌ڵاتی “گیپسله‌ند” داوایان له دانیشتووان و گه‌شتیاران كردووه كه ئه‌م ناوچه‌یه جێ بهێڵن، به‌ڵام به‌هۆی په‌ره‌سه‌ندی ئاگركه‌وتنه‌وه‌كه، ژماره‌یه‌ك له دانیشتووانی ناوچه‌كه له‌ناو ئاگره‌كه‌دا گیریان خواردووه. له ئه‌نجامی ئه‌م ئاگركه‌وتنه‌وه‌یه، هه‌تا ئێستا به ده‌یان كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه. هاوكات كاربه‌ده‌ستانی محه‌للی له ئه‌یاله‌تی “نیوساوت وێڵز” ڕایانگه‌یاندووه كه به‌هۆی هه‌وره برووسكه له ٢٤ كاتژمێری ڕابردوودا، لانیكه‌م ٧٠ حاڵه‌تی ئاگركه‌وتنه‌وه ڕوویانداوه.
