
به پێی ڕاپۆرته‌كان، کرێکارانی شارەداریی ڕوانسەر سەر بە ئوستانی کرماشان، له ئاست په‌رداخت نه‌كرانی حه‌قده‌سته دواخراوه‌كانیان ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی.
ئەو کرێکارانە وێڕای ئەوەی کە بەهۆی هاتنی کۆرۆناوە خەریکی خزمه‌تگۆزاری ئه‌مشاره‌ن چه‌ندین مانگه حه‌قده‌سته‌كانیان و هه‌روه‌ها جێژنانهكانیانیش په‌رداخت نه‌كراوه. کرێکاران ڕایانگه‌یاندووه، جگە لە دەستکێش و دەمامک، شارەداریی به‌ڵێنی دا جلوبەرگی تایبەتیان بۆ دابین بکات، بەڵام جێبه‌جێ نه‌كراوه و ئێستاش بە جلوبەرگی شارەدارییەوە خەریکی خاوێن کردنەوەی ئەو شارەن. شایانی باسه، زۆربەی ئەو کرێکارانە، کرێکارانی وەرزین و بە شێوەی گرێبەست لەو شارەدارییەدا کار دەکەن.
