
به پێی ڕاپۆرته‌كان، كرێكارانی كارخانه‌ی فوولادی سائێب له شاری ته‌ورێز، كرێكارانی شیركه‌تی شایگان مێهر ئاپادانای ئازه‌ربایجانی شه‌رقی و كرێكارانی ئیداره‌ی ئاو و فازڵاو گونده‌كانی ماسال، باس له په‌رداخت نه‌كردنی چه‌ندین مانگ حه‌قده‌ستی دواخراویان ده‌كه‌ن.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، بڕی ٤ مانگ حه‌قده‌ست كرێكارانی كارخانه‌ی فوولادی له شاروچكه‌ی سه‌نعه‌تی خزرلو له شاری عه‌جه‌ب شێر په‌رداخت نه‌كراوه. هه‌روه‌ها بڕی ٦ مانگ حه‌قده‌ستی ١٢٠ كرێكاری شیركه‌تی شایگان مێهر ئاپادانای ئازه‌ربایجانی شهرقییش تا ئێستا په‌رداخت نه‌كراوه. سه‌ره‌ڕای به‌ڵێنه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی شیركه‌تی ئاو و فازڵاوی ئوستانی گیلان، چه‌ند مانگه حه‌قده‌ستی كرێكارانی ئیداره‌ی ئاو و فازڵاو گونده‌كانی ماسال په‌رداخت نه‌كراوه.
