کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

په‌رداخت نه‌كردنی حه‌قده‌ستی كرێكارانی شاره‌داریی سنه‌

عدم پرداخت دستمزد کارگران شهرداری 2

عدم پرداخت دستمزد کارگران شهرداری 2

به‌ پێی ڕاپۆرته‌كان، كرێكارانی شاره‌داریی سنه‌ ڕۆژی شه‌ممه‌ ١٢ی ڕێبه‌ندان، باسییان له‌ په‌رداخت نه‌كردنی چه‌ندین مانگ حه‌قده‌ستی دواخراویان كرد.

ئه‌م كرێكارانه‌ كه‌ له‌ به‌شی فه‌زای سه‌وز و له‌ چوار مه‌نته‌قه‌ی شاره‌داریی سنه‌ كار ده‌كه‌ن، ڕایانگه‌یاندووه‌ كه‌ به‌شێك له‌ كرێكاران سێ مانگ و به‌شێكی دیكه‌ش بڕی دوو مانگه‌ حه‌قده‌سته‌كانیان وه‌ر نه‌گرتووه‌. هه‌روه‌ها ڕایانگه‌یاندووه‌، له‌ ئه‌گه‌ری كه‌مته‌رخه‌می شاره‌داریی له‌ ئاست په‌رداخت نه‌كردنی حه‌قده‌سته‌كانیان ده‌ست ده‌ده‌نه‌ كۆبوونه‌وه‌ و مانگرتن.