کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

په‌رداخت نه‌كردنی حه‌قده‌ستی كرێكارانی شاره‌داریی مه‌ریوان

په‌رداخت نه‌كردنی حه‌قده‌ستی كرێكارانی

په‌رداخت نه‌كردنی حه‌قده‌ستی كرێكارانی

بە پێی ڕاپۆرته‌ بڵاوكراوه‌كان، کرێکارانی شاره‌داریی شاری مەریوان زیاتر له‌ ٨ مانگە حه‌قده‌ست و مه‌زایاكانیان په‌رداخت نه‌كراوه‌.

نەدانی حەقدەستی کرێکارانی شاره‌داریی مەریوان لە کاتێکدایە کە چەندین جار لە لایەن ئەو کرێکارانەوە بەرامبەر بە په‌رداخت نه‌كردنی حەقدەستەکانیان ناڕەزایەتیی و مانگرتن بەڕێوەچووە، بەڵام نه‌ته‌نیا حەقدەست و مه‌زایاكانیان په‌رداخت نه‌كراوه‌، به‌ڵكوو لە لایەن بەپرسانی شاره‌دارییەوە هەڕشەی دەرکردنیان لێ کراوە. شایانی باسه‌، لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوو جێژنانه‌ی ساڵی ٩٧ی ئه‌م كرێكارانه‌ په‌رداخت كراوه‌، بەڵام ئەو بڕە پارەیە نەیتوانییەوە چارەسەری کێشەکانی ئەوان بکات و بۆ دابین کردنی بژێوی ژیانیان لەگەڵ کێشەدا بەرەوڕوون و بارودۆخی ژیان و گوزەرانی ئەو کرێکارانە لە ژێر مەترسیدایە.