به پێی ڕاپۆرته‌كان، كرێكارانی شاره‌داریی بیجاڕ و مه‌ریوان له ٥ مانگ له‌مه‌وبه‌ره‌وه هه‌تا ئێستا، هیچ حه‌قده‌ستێكیان پێ نه‌دراوه.
كرێكارانی شاره‌داریی بیجاڕ كه ٥ مانگ له حه‌قده‌سته‌كانیان و هه‌روه‌ها ٦ مانگ له زێده‌كارییه‌كانیان په‌رداخت نه‌كراوه ده‌ڵێن: په‌رداخت نه‌كردنی چه‌ندین مانگ حه‌قده‌ست له بارودۆخێكی ئێستادا، كێشه‌وگرفتێكی زۆری له‌بواری دابین كردنی پێداویستییه‌كانی ژیانیان و هه‌وره‌ها به‌ڕێوه‌چوونی ژیانیان پێكهێناوه. هه‌روه‌ها به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، كرێكارانی شاره‌داریی مه‌ریوانیش پاش به‌ڕێوه‌بردنی چه‌ندین ڕۆژ كۆبوونه‌وه و ناڕه‌زایه‌تیی، حه‌قده‌ستی مانگی پووشپه‌ڕیان په‌رداخت كراوه، به‌ڵام حه‌قده‌ستی مانگه‌كانی گه‌لاوێژ، خه‌رمانان، ڕه‌زبه‌ر، خه‌زه‌ڵوه‌ر و سه‌رماوه‌زیان هه‌روا ماوه‌ته‌وه و په‌رداخت نه‌كراوه.