کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

په‌رداخت نه‌كردنی حه‌قده‌ستی كرێكارانی مێترۆ له‌ چوار شاری ئێران

عدم پرداخت دستمزد کارگران مترو در چهار شهر ایران2

عدم پرداخت دستمزد کارگران مترو در چهار شهر ایران2

 

به‌ پێی ڕاپۆرته‌ بڵاوكراوه‌كان، كرێكارانی قه‌تاری شاریی ئه‌هواز، مه‌شهه‌د، ته‌ورێز و كرماشان، چه‌ندین مانگه‌ كه‌ حه‌قده‌سته‌كانیان پێ نه‌دراوه‌.

شایانی باسه‌، كرێكاران به‌نیازن له‌ئه‌گه‌ری په‌رداخت نه‌كردنی حه‌قده‌ست و مه‌زایا دواخراوه‌كانیان له‌ ماوه‌ی ڕۆژانی داهاتوودا، ده‌ست له‌كار بكێشنه‌وه‌ و كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تیی به‌ڕێوه‌به‌رن. له‌م پێوه‌نده‌دا،ڕۆژی هه‌ینی ژماره‌یه‌ك له‌ كرێكارانی قه‌تاری شاریی ئه‌هواز به‌ ئاماده‌بوون له‌ نۆژی جومعه‌ و وتنه‌وه‌ی چه‌ندین درووشم، خوازیاری پێڕاگه‌یشتنی كاربه‌ده‌ستان به‌ كێشه‌وگرفته‌كانیان بوون.  هه‌روه‌ها كرێكارانی مێترۆی ئه‌هواز و تاران له‌ ماوه‌ی چه‌ند مانگی ڕابردوودا چه‌ندین جار له‌ ناڕه‌زایه‌تیی به‌ دواخرانی حه‌قده‌سته‌كانیان و بیلاته‌كلیفی كاریان ده‌ستیان له‌كار كێشابووه‌وه‌ و مانیان گرتبوو، به‌ڵام هه‌تا ئێستا نه‌یانتوانیوه‌ حه‌قده‌ست و مه‌زایا دواخراوه‌كانیان وه‌ربگرن.