پزیشكانی ئۆستانی كۆهگیلویه و بۆیه‌رئه‌حمه‌د ڕۆژی سێشه‌ممه ٦ی مانگی خه‌رمانان، باسیان له په‌رداخت نه‌كردنی بڕی ١٩ مانگ حقووقی دواخراویان كرد.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، جێگری ده‌رمانی زانكۆی علووم پزیشكی ئۆستانی كۆهگیلویه و بۆیه‌رئه‌حمه‌د ڕایگه‌یاندووه كه حقووقی پزیشكانی ئه‌م ئۆستانه ١٩ مانگه دواخراوه. پزیشكان له‌مباره‌وه ڕایانگه‌یاندووه كه په‌رداخت نه‌كردنی حقووقه‌كانیان ئه‌وانی له بارودۆخێكی دژوار قه‌رار داوه و توانای دابین كردنی پێداویستییه‌كانی ژیانیان نییه.