ڕاپۆرته‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن كه کرێکارانی بەنداوی “چەپەراوێ”ی شاری شنۆ، ماوەی ٤ مانگە پارەیان وەرنەگرتووە و خاوەنکاری ئەو بەنداوە هەڕەشەی دەرکردنیانی لێ کردوون.
كرێكارانی ناڕازیی ده‌ڵێن: سه‌ره‌ڕای دواخرانی ٤ مانگ له حه‌قده‌ست و مه‌زایاكانیان، خاوەنکاری بەنداوی “چەپەراوێ” هەڕەشەی دەرکردنی لێ کردوون و ئێمەش بەهۆی ئەوەیکە بێکار نەبین، بە ناچاری درێژە بە کارکردن لەو بەنداوە دەدەین. ده‌شڵێن: جگه له‌مانه هه‌تا ئێستا بیمە نەکراوین و بەشێک لە کرێکارانی ئەو بەنداوە بە شێوەی گرێبەستی کار دەکەن.