كرێكارانی فه‌زای سه‌وزی شاره‌داریی خۆڕه‌م ئاباد ڕۆژی چوارشه‌ممه ١٧ی مانگی گوڵان، باسیان له دواخرانی حه‌قده‌ست و مه‌زایای چه‌ندین مانگی خۆیان كرد.
به‌وته‌ی ئه‌م كرێكارانه، له ئێستادا حه‌قده‌ستی كرێكارانی به‌شی خاوێنكردنه‌وه تا كۆتایی مانگی ڕه‌شه‌ممه په‌رداخت كراوه، به‌ڵام كرێكارانی فه‌زای سه‌وز، ٦ مانگه كه حه‌قده‌سته‌كانیان پێ نه‌دراوه. ئه‌مه له حاڵێكدایه كه ئه‌م كرێكارانه به‌مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی حه‌قده‌سته دواخراوه‌كانییان چه‌ندین جار كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تییان به‌ڕێوه‌بردووه، به‌ڵام هه‌تا ئێستا نه‌یانتوانیوه حه‌قده‌ست و مه‌زایاكانیان وه‌ربگرن و هیچكام له به‌رپرسانیش وه‌ڵام ده‌ره‌وه‌یان نه‌بوون.