
كرێكارانی سازمانی ئۆتوبووسڕانی شاره‌داریی سه‌قز ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١٤ی مانگی گوڵان، باسیان له په‌رداخت نه‌كرانی حه‌قده‌ست و مه‌زایاكانیان كرد.
به‌وته‌ی ناڕازییان، به سه‌رنج دان به بڵاوبوونه‌وه‌ی ویرووسی كۆرۆنا كه ده‌بێ بۆ كڕینی وه‌سائیلی بێهداشتی هه‌زینه بكه‌ن، شاره‌داریی ئه‌مشاره سێ مانگه حه‌قده‌سته‌كانی په‌رداخت نه‌كردوون. ڕاشیانگه‌یاندووه كه حه‌قده‌ستی مانگه‌كانی ڕێبه‌ندان و ڕه‌شه‌ممه‌ی پاره‌كه و هه‌روه‌ها خاكه‌لێوه‌ی ئه‌مساڵیان په‌رداخت بكرێ.
