به پێی ڕاپۆرته بڵاوكراوه‌كان، سه‌ره‌ڕای تێپه‌ڕبوونی یه‌ك حه‌فته به‌سه‌ر ساڵی نوێ، كرێكارانی ناوه‌نده‌كانی وه‌ك “هێڵی سه‌نعتی كاران، جوش گوسته‌ری ئه‌راك، تراوێرس، شیركه‌تی فه‌له‌ق و مێترۆی تاران، باسیان له په‌رداخت نه‌كردنی حه‌قده‌ست و مه‌زایا دواخراوه‌كانیان كردووه.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، كرێكارانی هێڵی سه‌نعه‌تی كاران حه‌قده‌ستی مانگی ڕه‌شه‌ممه، جێژنانه و هه‌روه‌ها پاداشی كۆتایی ساڵیان پێ نه‌دراوه. هه‌روه‌ها كرێكارانی كارخانه‌ی جوش گوسته‌ری ئه‌راك، زیاتر له سێ مانگه حه‌قده‌سته‌كانیان دواخراوه. له لایه‌كی دیكه‌وه، كرێكارانی شیركه‌تی تراوێرس هه‌تا ئێستا جێژنانه‌ی ساڵی ٩٨یان وه‌رنه‌گرتووه‌ت. به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی شیركه‌تی “فه‌له‌ق”یش خۆ له په‌رداخت كردنی حه‌قده‌ستی مانگی ڕه‌شه‌ممه و جێژنانه‌ی كرێكاره‌كانی ده‌بوێرێت. هاوكات كرێكارانی مێترۆی تارانیش، حه‌قده‌ستی مانگی ڕه‌شه‌ممه و جێژنانه‌كانیان په‌رداخت نه‌كراوه.