تا دوو ساڵ له‌مه‌وبه‌ر كاربه‌ده‌ستان و دامه‌زراوه‌كانی ڕژیم له ڕاگه‌یاندنی ئاماری ورد سه‌باره‌ت به ژماره‌ی په‌راوێزنشینان خۆیان ده‌بوارد و بڵاوكردنه‌وه‌ی ئاماری ڕاسته‌قینه‌یان له لایه‌ن ناوه‌نده سه‌ربه‌خۆكان به ڕه‌ش نوێنی و دژایه‌تی له‌گه‌ڵ ئه‌منیه‌تی میللی له‌قه‌ڵه‌م ده‌دا. به‌ڵام له ئێستادا كاربه‌ده‌ستانی حكوومه‌تیش له‌ژێر زه‌ختی ڕاستیه سه‌رسه‌خته كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان و په‌ره‌سه‌ندنی چالاكیی ناوه‌نده سه‌ربه‌خۆكان، دان به گۆشه‌یه‌ك له‌م ڕاستیانه داده‌نێن. وه‌زیری ڕێگا و شارسازی ده‌وڵه‌تی ڕووحانی ئاماری په‌راوێزنشینانی له ئێران ١٩ ملیۆن كه‌س ڕاگه‌یاندووه، به‌ڵام هێندێك له كاربه‌ده‌ستانی دیكه‌ی ڕژیم باس له ئاماری ٢٠ ملیۆنی ده‌كه‌ن. ئه‌م ئاماره ده‌ڵته‌زێنه نیشانی ده‌دا كه كۆماری ئیسلامی كه به به‌ڵێنیی پاك كردنه‌وه‌ی په‌راوێزنشینی له‌سه‌ر ڕۆخساری گه‌وره شاره‌كانی ئێران به ده‌سه‌ڵات گه‌یشت، له ماوه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌كه‌یدا په‌راوێزنشینی و هه‌ژاری به شێوه‌یه‌كی كاره‌ساتبار و بێ وێنه په‌ره پێداوه. ئاماره‌كان ده‌ریان خستووه كه ژماره‌ی شارنشینانی ئێران له مامناوه‌نده جیهانیه‌كه‌ی ٢٠ له‌سه‌د زیاتره واته ٧٣ له‌سه‌دی حه‌شیمه‌تی ئێران له شاره‌كاندا ده‌ژین. به وته‌ی شاره‌داری پێشووی تاران، ٢٥ تا ٣٠ له‌سه‌دی خه‌ڵكی تاران واته پتر له دوو ملیۆن كه‌س له‌م شاره په‌راوێز نشینن. به پێی لێكۆڵینه‌وه ئامارییه‌كان، له مه‌شهه‌د ٣٥ له‌سه‌د، له ته‌ورێز ٢٥ له‌سه‌د، له زاهدان ٤٢ له‌سه‌د، له ئه‌هواز ٣١ له‌سه‌د، له ئه‌راك ٢٦ له‌سه‌د، له ورمێ ٢٩ له‌سه‌د و له كرماشان ٣٤ له‌سه‌دی خه‌ڵك له په‌راوێزی شاره‌كان و له “شوێنی ناڕه‌سمیی نیشته‌جێ بوون”دا ده‌ژین. ناوچه په‌راوێز نشینه‌كانی سنه پتر له نیوه‌ی جه‌معیه‌تی شار واته ٥٤ له‌سه‌دی جه‌معیه‌تی ئه‌م شاره‌یان له‌خۆگرتووه. بێ گومان ئه‌م ئامارانه ده‌رخه‌ری ئه‌وه‌ن كه له شاره گه‌وره‌كانی ئێران په‌راوێز نشینی وه‌ك ده‌ركه‌وته‌ی جه‌معیه‌تی هه‌ژارانی شار، تا چ ئاستێكی كاره‌ساتبار ڕۆیشتووه. ئه‌م ئامارانه ئه‌گه‌رچی هه‌موو ڕاسیه‌كان ناخه‌نه ڕوو، به‌ڵام به ڕوونی نیشانی ده‌ده‌ن كه له ژێر ده‌سه‌ڵاتی سه‌رمایه‌داری ئیسلامی و ئیجرای سیاسه‌تی نێئۆلیبڕالی و پێبه‌ند نه‌بوونی ده‌وڵه‌ت به دابین كردنی خزمه‌تگوزاری شاری، چلۆن په‌راوێزنشینی بووه‌ته به‌ستێنێك بۆ په‌ره‌سه‌ندنی هه‌ژاری و فه‌لاكه‌تی ئابووری و بێ به‌ش بوون له سه‌ره‌تایی ترین خزمه‌تگوزاریه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان. په‌راوێزنشینه‌كان هاووڵاتیانێكن كه دواهاتی شه‌ڕ و ئاواره‌یی، گۆڕانكاری كه‌ش و هه‌وا و ویشكه‌ساڵی، ماشێنی بوونی هه‌رچی زیاتری كشت و كاڵ، بایه‌خ نه‌دانی ڕژیم به باروودۆخی گونده‌كان و زه‌ختی هه‌ژاری و بێكاری و بێبه‌ری بوون له پێداویستی سه‌ره‌تایی ژیان، ئه‌وانی له گوند و شارۆچكه‌كان هه‌ڵكه‌ندووه و ڕه‌وانه‌ی گه‌وره‌شاره‌كانی كردوون و به‌مجۆره به ناچار له په‌راوێزی ئه‌م شارانه‌دا نیشته‌جێ بوون. شوێنی نیشته‌جێ بوونی په‌راوێز نشینان له ماده و كه‌ره‌سته‌ی بیناسازی كه‌م ده‌وام پێكهاتووه و زۆر جار دانیشتوان خۆیان سازیان كردووه. ئه‌وه‌ش له حاڵێكدایه كه ئه‌و به‌شه له هاووڵاتیان له مافی هاووڵاتی بوون بێبه‌رین و به “ناڕه‌سمی” پێناسه كردنی شوێنی نیشته‌جێ بوونیان، به‌ركه‌وتووی هیچ یاسایه‌ك نابن. زۆربه‌ی گه‌ڕه‌كه‌كانی په‌راوێزنشینان له خزمه‌تگوزاری شاری له‌وانه ڕێگه‌ی ئاسفاڵت، به‌رق و ئاو و گاز و سیسته‌می ده‌ركردنی ئاوه‌ڕۆ و هه‌روه‌ها له سرویسی گواستنه‌وه‌ی شاری بێبه‌رین. ئه‌و ناوچانه به‌هۆی هه‌ژاری و بێبه‌شیان، بوونه‌ته ناوه‌ندی په‌ره‌سه‌ندنی زیانه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان. له ماوه‌ی ئه‌م ساڵانه‌دا پێ به پێی به‌كرده‌وه ده‌رهاتنی سیاسه‌تی نێئۆلیبڕالی و پاشه‌كشه‌ی ده‌وڵه‌ت له دابین كردنی سه‌ره‌تایی ترین خزمه‌تگوزاری شاری و كۆمه‌ڵایه‌تی، ده‌زگای پۆلیس و هێزی ئه‌منی و ناوندی ئیدێئۆلۆژیكی ڕژیم، بۆ كۆنتڕۆڵ كردنی خه‌ڵكی هه‌ژار له‌م ناوچانه‌دا به‌هێزتر كراون. ئه‌م هێزه سه‌ركوتگه‌رانه له لایه‌كه‌وه وه‌ك بازووی ده‌وڵه‌ت، ماڵی دوور له مه‌حدووده‌یان له خه‌ڵك ڕووخاندووه و خه‌ڵكی هه‌ژاریان بێ ماڵ و سه‌په‌نا كردووه و له لایه‌كی دیكه‌شه‌وه وه‌ك ڕۆڵی سه‌ره‌كیان به مه‌به‌ستی خامۆش كردنی ناڕه‌زایه‌تی خه‌ڵكی وه‌گیان هاتوو، ده‌وره‌یان دیتووه و له‌و ناوچانه‌دا جێگیر كراون. به له‌به‌رچاوگرتنی پێشینه‌ی مێژوویی خه‌باتی په‌راوێزنشیان و هه‌ر وه‌ك چۆن له ئاخێزی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ریش دا بینیمان، كاربه‌ده‌ستانی ڕژیم به باشی ده‌زانن كه ئه‌گه‌ر له چه‌خماخه‌ی ناڕه‌زایه‌تی به‌تایبه‌ت له باروودۆخی قه‌یراناوی ئێستادا لێبدرێ، به ئاسانی بۆیان كۆنتڕۆڵ نابێ.
ئه‌گه‌رچی هێندێك له كۆمه‌ڵناسانی چینی ده‌سه‌ڵاتدار، كێشه و گرفتی په‌راوێزنشینان و بێكاری به‌رین له‌م ناوچانه بۆ میراتی كلتووری گوندنشینی ده‌گه‌ڕێننه‌وه ، به‌ڵام ئاشكرایه ئه‌م ئیدعایه‌ش هیچ ڕاستیه‌كی تێدا نییه. به‌شێك له په‌راوێزنشیان، كرێكاران، ژنانی سه‌رپه‌رستی بنه‌ماڵه، كارمه‌ندانی ئیداره و یان موعه‌لیمانێكن كه به‌هۆی نه‌بوونی توانای دابین كردنی هه‌زینه‌ی قورسی كرێی ماڵ، له ناوه‌ندی شاره‌كانه‌وه په‌نایان بردووه‌ته په‌راوێزنشینی. لێكۆڵینه‌وه‌كان نیشانیان داوه كه نه‌سلی دووهه‌م و سێهه‌می په‌راوێزنشینانیش به‌هۆی ده‌ست ڕانه‌گه‌یشتنیان به پێداویستیه‌كانی ژیانی شاری و فێركردن و بارهێنانی پیشه‌یی و له لایه‌كی دیكه‌شه‌وه به‌هۆی بوونی ملیۆنان بێكار له سه‌رتاسه‌ری ئێران، ده‌رفه‌تی شوغڵیان بۆ نه‌خوڵقاوه و به‌رده‌وام به‌ره‌وڕووی كۆسپ بوونه‌ته‌وه.
ئه‌گه‌رچی سه‌ران و كاربه‌ده‌ستانی ڕژیم به‌رده‌وام له ڕاپه‌ڕینی خۆڕستی كۆمه‌ڵایه‌تی له ناوچه په‌راوێزنشینه‌كان تۆقاون، به‌ڵام هه‌ژارانی دانیشتووی ئه‌م ناوچانه كه زۆربه‌یان كرێكارانن، ته‌نیا له جه‌ریانی ئاخێزی مانگی به‌فرانباری ٩٦ و به شێوه‌ی به‌رچاوتر له ئاخێزی سه‌رتاسه‌ری ٩٨، گۆشه‌یه‌كیان له توانای ڕاسته‌قینه‌ی خۆیان له خه‌بات دژبه ڕژیمی ئیسلامی و بۆ گه‌یشتن به خواسته‌كانیان نیشان دا. بێ گومان، درێژه‌ی ڕه‌وتی ڕوو له گه‌شه‌ی ناڕه‌زایه‌تی و مانگرتن له ناوه‌نده گه‌وره كرێكاریه‌كان و ده‌ور و نه‌خشی هه‌ڵسووڕاوانی كرێكاری له ڕێبه‌ری كردنی ئه‌م ناڕه‌زایه‌تیانه كه به ده‌یان شێوه له‌گه‌ڵ هه‌ژارانی په‌راوێزنشین له په‌یوه‌ندی دان، ئه‌م باروودۆخه دیسان ده‌گوڕێت و به‌ستێنه فكریه‌كانی به‌رێوه‌چوونی بزووتنه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی یه‌كگرتوو له‌م ناوچانه ئاماده ده‌كات. ئه‌زموونی ئاخێزی سه‌رتاسه‌ری مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر و به‌شداری شكۆداری لاوان و خه‌ڵكی كرێكار و زه‌حمه‌تكێش له‌م ناڕه‌زایه‌تیانه‌دا و هه‌روه‌ها یه‌كگرتوویی شیاوی ستایشی ئه‌وان له به‌ره‌نگاربوونه‌وه له‌گه‌ڵ هێزی سه‌ركوتگه‌ر، به‌ستێنێكی گونجاوتری بۆ پێكهێنانی تۆڕی په‌یوه‌ندی كۆمه‌ڵایه‌تی و خه‌باتكارانه و پێكهێنانی دامه‌زراوه‌ی جه‌ماوه‌ری و شۆرایی وه‌ك ئۆرگانی خه‌بات له‌م ناوچانه دا خۆڵقاندووه.