ڕۆژی هەینی ٨ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، “ڤلادیمێر پووتین” سه‌رۆككۆماری روسیه چوار ناوچەی ئۆکرانیای خستە سەر وڵاتەکەی و رایگەیاند، دانوستان لەسەر ئەو ناوچانە ناکەن کە بە رووسیاوە دەلکێنرێن.
پوتین هه‌روه‌ها وتی، ئامادەین بۆ دانوستان و داواشی له ده‌وڵه‌تی ئۆكراین كرد چالاکییە سەربازییەکان بوەستێنێ و لەسەر مێزی دانوستان دابنیشن بۆ وتوووێژکردن. به‌پێی ڕاپۆرته‌كان چوار ناوچەی (دۆنێتسک، لۆهانسک، خێرسۆن و زاپۆرۆژییا) لە ئۆکراین دەبن بە ناوچەی نوێی روسیا، چونكە له ڕێفڕاندۆمێك كه له ڕۆژانی ڕابردوودا له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌تی ڕووسیاوه ئه‌نجام درا دانیشتووانه‌كه‌ی ده‌نگیان به په‌یوه‌ستبوون به وڵاتی ڕووسیه داوه.