ڕۆژی ڕابردوو، كۆنفدراسیۆنی یه‌كیه‌تی كرێكاران له ئیسپانیا، به بڵاو كردنه‌وه‌ی به‌یاننامه‌یه‌ك، په‌یوه‌ست بوونی به خه‌باتی جیهانی دژ به حوكمی سێداره و هه‌روه‌ها به تایبه‌ت حوكمی سێداره‌ی شه‌ریفه محه‌ممه‌دی ڕاگه‌یاند.
ئه‌م یه‌كیه‌تییه له به‌یاننامه‌كه‌دا جه‌ختی له سه‌ر ئه‌وه كردووه‌ته‌وه كه سه‌پاندنی سزای سێداره به سه‌ر به‌ندكراوان به هه‌ر شێوازێك، نامرۆڤانه و دژ به به‌رابه‌ری و ئازادییه و هه‌روه‌ها سه‌پاندنی سزای سێداره له سه‌ر “شه‌ریفه محه‌ممه‌دی” چالاكی كرێكاری و به‌ندكراوی سیاسی، هێمای سه‌ركوتی سیسته‌ماتیكی چالاكانی كرێكارای، ئازادیخوازان و ژنانی تێكۆشه‌ر له ئێراندایه. له به‌رده‌وامی به‌یاننامه‌كه‌دا ئاماژه به‌وه كراوه كه پێویسته كۆمه‌ڵگای جیهانی له ئاست ئه‌م حوكمه نامرۆڤانه‌دا بێده‌نگ نه‌مێنێ و گوشاره‌كان بۆ سه‌ر كۆماری ئیسلامی زیاتر بكه‌نه‌وه.