کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

په‌یوه‌ست بوونی كۆمه‌ڵێك له‌ به‌ندكراوانی زیندانی ئیسفه‌هان به‌ كارزاری نا بۆ ئێعدام

په‌یوه‌ست بوونی كۆمه‌ڵێك له‌ به‌ندكراوانی زیندانی ئیسفه‌هان به‌

ڕۆژی شه‌ممه‌ ١٠ی خه‌رمانان، كۆمه‌ڵێك له‌ به‌ندكراوانی زیندانی ئه‌سه‌دئابادی موباره‌كه‌ له‌ ئیسفه‌هان، په‌یوه‌ست بوونی خۆیان به‌ كارزاری سێشه‌ممانه‌ی نا بۆ ئێعدام ڕاگه‌یاند.

به‌پێی زانیارییه‌كان، تا به‌ ئه‌مڕۆ زیاتر له ٢٠ به‌ندیخانه‌ به‌و كارزاره‌ په‌یوه‌ست بوون و ڕۆژ له‌ دوای ڕۆژ په‌ره‌ ده‌ستێنێت. كارزاری نا بۆ ئێعدام سه‌رماوه‌زی ساڵی ڕابردوو و پاش له‌ سێداره‌دانی ژماره‌یه‌ك به‌ندكراوی سیاسی ده‌ستیپێكرد و به‌ندكراوانی سیاسی، سێشه‌ممه‌ی هه‌موو حه‌فته‌یێك به‌ مه‌به‌ستی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی سزای سێداره‌ له‌ ئێران مان ده‌گرن.