ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٧ی ڕێبه‌ندان، دوو به‌ندكراوی سیاسی به ناوه‌كانی كه‌ماڵ جه‌عفه‌ری یه‌زدی و خۆسره‌و عه‌لیكوردی له په‌یامێك دا په‌یوه‌ست بوونی خۆیان به كارزاری سێشه‌ممانه‌ی نا بۆ ئێعدام ڕاگه‌یاند.
ئه‌و دوو به‌ندكراوه سیاسییه له په‌یامه‌كیان دا ڕایانگه‌یاند: هیوادارین به یه‌كگرتوویی و یه‌كڕیزی خه‌ڵكی ئازادیخوازی ئێران سزاكانی سه‌ده‌ی ناوه‌ڕاست وه‌كوو ئێعدام، شه‌لاق، بڕینی ده‌ست و زیندانی كردنی به‌ندكراوانی سیاسی كۆتایی پێ بێت. كه‌ماڵ جه‌عفه‌ری یه‌زدی و خۆسره‌و عه‌لیكوردی له كۆتایی دا داوایان له هه‌موو به‌ندكراوان، خه‌ڵكی مه‌ده‌نی و چالاكانی سیاسی كرد په‌یوه‌ست به‌و كارزاره بن و گیانی سه‌دان كه‌س له په‌تی سێداره ڕزگار بكه‌ن.