په‌یوه‌ست بوونی كامیۆندارانی مهاباد به مانگرتنی سه‌راسه‌ری شۆفێرانی بارهه‌ڵگر
ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٨ی جۆزه‌ردان، كامیۆندارانی شاری مهاباد په‌یوه‌ست به مانگرتنی سه‌راسه‌ری شۆفێرانی بارهه‌ڵگر بوون و ڕێژه‌ی ئه‌و شارانه‌ی به‌و مانگرتنه په‌یوه‌ست بوون گه‌یشته ١٤٢ شار.
به‌پێی ئه‌و وێنانه‌ی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بڵاو كراوه‌ته‌وه، خه‌ڵكی ناڕازی له دێلفانی لوڕستان نه‌یسانباری سه‌ر به سپای پاسدارانیان ئاگر داوه و له شاری یه‌زد، خۆپێشانده‌ران بارهه‌ڵگری سپایان سووتاندووه. خه‌ڵكی ئازادیخوازی ئێران هه‌ڕه‌شه‌یان له كۆماری ئیسلامی كردووه كه هه‌ر بارهه‌ڵگرێكی سه‌ر به بابه‌ك زه‌نجانی یان سپای پاسداران له جاده‌كانی ئێران دا هاتووچۆ بكات، ده‌یسووتێنن. هاوكات كۆمه‌ڵێك له دایكانی دادخواز وه‌كوو گه‌هه‌ر عێشقی، دایه مینا دایكی شه‌هریار محه‌ممه‌دی و مه‌نزه‌ر زه‌ڕابی دایكی سێ گیانبه‌ختكردووی ڕێگای ئازاد هاوڕێ له‌گه‌ڵ نه‌رگس محه‌ممه‌دی، مێهدی یه‌راحی، جه‌عفه‌ر په‌ناهی، تووماج ساڵحی و ده‌یان هونه‌رمه‌ندی شۆڕشگێڕی ئێرانی پاڵپشتی خۆیان له مانگرتنی كامیۆن‌داران دووپات كردووه‌ته‌وه و خوازیاری په‌یوه‌ست بوونی كاسبكاران، خانه‌نشینكراوان، په‌ره‌ستاران، موعه‌لیمان، خوێندكاران، ژنان و كرێكارانی ئێرانی به‌و مانگرتنه بوون.