به‌پێی ئه‌و ویدیۆیانه‌ی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بڵاو كراوه‌ته‌وه، شۆفێرانی ئۆتوبووس له چه‌ند شاری ئێران په‌یوه‌ست به مانگرتنی سه‌راسه‌ری كامیۆن‌داران بوون و ڕێژه‌ی ئه‌و شارانه‌ی شۆفێره‌كانیان مانیان گرتووه گه‌یشتووه‌ته ١٤٠ شار.
به پێی ڕاگه‌یاندنی یه‌كێتی كامیۆندارانی ئێران، سێ شۆفێر له به‌نده‌رعه‌باس و به‌نده‌ر لێنگه ده‌ستبه‌سه‌ر كراون و هاوكات ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه‌كانی ڕژیم ویدیۆی دانپێدانانی زۆره‌ملێ شۆفێرێكی دیكه‌یان له ته‌له‌فزیوونی ئوستانی خووزستان بڵاو كردووه‌ته‌وه. یه‌كێتی كامیۆندارانی ئێران وێڕای شه‌رمه‌زاركردنی سه‌ركوتگه‌رییه‌كانی ڕژیم ڕایگه‌یاند: نزیك به ٥٠٠ هه‌زار كامیۆنداری یه‌كگرتوومان له ئێران دا هه‌یه و هه‌زاران شۆفێر له شیركه‌ته‌كان دا كار ده‌كه‌ن. به ده‌ستبه‌سه‌ركردنی چه‌ند كه‌س ناتوانن مانگرتنه‌كه بشكێنن و شۆفێرانی بارهه‌ڵگر تا گه‌یشتن به داخوازییه‌كانیان درێژه به مانگرتن ئه‌ده‌ن.