کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

په‌یوه‌ست بوونی سێ ڕێكخراوه‌ی ژنانی ئێزدی به‌ كه‌مپه‌ینی نا بۆ ئێعدام

په‌یوه‌ست بوونی سێ ڕێكخراوه‌ی ژنانی ئێزدی به‌ كه‌مپه‌ینی نا بۆ ئێعدام

سێ ڕێكخراوی فه‌رهه‌نگی و هونه‌ری ئێزدییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان، ڕۆژی دووشه‌ممه‌ ٥ی خه‌رمانان، له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا په‌یوه‌ست بوونی خۆیان به‌ كه‌مپه‌ینی نا بۆ ئێعدام ڕاگه‌یاند.

ئه‌و سێ ڕێكخراوه‌یه‌ له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا سه‌پاندنی سزای ئێعدامیان به‌سه‌ر شه‌ریفه محه‌ممه‌دی و په‌خشان عه‌زیزی به‌ توندی شه‌رمه‌زار كرد و خوازیاری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌و حوكه‌ نامرۆڤانه‌ بوون. ژنانی تێكۆشه‌ری ئێزدی ڕایانگه‌یاند: داعش و ده‌وڵه‌تی توركیا نه‌یانتوانی ئیراده‌ی ژنان بشكێنن و كۆماری ئیسلامیش ناتوانێت. حوكمی ئێعدامی په‌خشان عه‌زیزی و شه‌ریفه محه‌ممه‌دی حوكمی سێداره‌ی هه‌موو ژنانه‌ و ڕژیم ده‌یه‌وێت ڕێگه‌ له‌ گه‌یشتنی ژنان به‌ ئازادی بگرێت، به‌ڵام پلانه‌كانی شكست دێنێت.