کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

په‌یوه‌ست بوونی بەندکراوانی سەقز به‌ كارزاری سێشه‌ممانه‌ی نا بۆ ئێعدام

په‌یوه‌ست بوونی بەندکراوانی سەقز به‌ كارزاری سێشه‌ممانه‌ی نا بۆ

هاوکات لەگەڵ بیستەمین كارزاری نا بۆ ئێعدام، کە بە مەبەستی ده‌ربڕینی ناڕه‌زایه‌تی له‌ ئاست ئێعدامی به‌ندكراوان له‌ ئێران ڕێكخراوه‌، ژمارەیەک لە زیندانیانی سەقز و مەشهەد پەیوەست به‌و كارزاره‌ بوون و مانیان له‌ خواردن گرت.

بەپێی زانیارییەکان، بەندکراوانی بەندیخانەکانی ئێڤین، قزلحەسار، ناوه‌ندی کەرەج، خۆڕەم ئاوا، مەشهەد، سەقز، خۆی و نەغەدە لە درێژەی بەڕێووەچوونی مانگرتنەکانی سێشەممەی نا بۆ ئێعدام، بۆ بیستەمین حەفتە، مانیان لە خواردن گرت. ئەو بەندکراوانە له‌ بەیاننامەیەک دا ڕایانگەیاند: کۆماری ئیسلامی حەفتەی ڕابردوو به‌لانیکەم ٨ کەسی لە سێدارە داوه‌ و بە دەرکردنی سزای لەسێدارەدان بۆ مامۆستا “محەممەد خزرنژاد” کە تەنیا بەرگریی لە بزووتنەوەی ڕەوای خەڵک لە ساڵی ١٤٠١دا کردبوو، سەلماندی کە لە هیچ دۆخێکدا دەست لە سەپاندن و جێبەجێکردنی سزای ئێعدام هەڵناگرێ. تەنانەت لە کاتی “شانۆی هەڵبژاردنەکان”دا ڕژیمی سه‌ركوتگه‌ری ئیسلامی وازی لەسەرکوت و لەسێدارەدان نەهێناوە و ته‌نیا ڕێگه‌ی به‌رنگاربوونه‌وه‌ له‌گه‌ڵ حكوومه‌ت، په‌ره‌پێدان به‌ كارزاره‌كانی نا بۆ ئێعدامه‌.