ڕۆژی سێشه‌ممه ١٩ی خاكه‌لێوه‌ی ١٤٠٤، كۆمه‌ڵێك له به‌ندكراوانی سیاسی له زیندانه‌كانی گیلان و مازه‌نده‌ران په‌یوه‌ست بوونی خۆیان به كارزاری سێشه‌ممانه‌ی نا بۆ سێداره ڕاگه‌یاند.
به‌پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ، به‌ندكراوانی سیاسی له به‌ندیخانه‌كانی ڕوودسه‌ر، ڕه‌شت، قائیمشار و تالش بۆ پشتیوانی له كه‌مپه‌ینی سێشه‌ممانه‌ی نا بۆ سێداره، په‌یوه‌ست به‌و كارزاره بوون و هاوكات له‌گه‌ڵ به‌ندكراوانی دیكه‌ی ئێران دژ به سزای سێداره مانیان گرتووه.