به‌ندكراوانی ژن له زیندانه‌كانی زاهدان و لاهیجان، ڕۆژی دووشه‌ممه ٢٥ی خاكه‌لێوه، په‌یوه‌ست بوونی خۆیان به كارزای سێشه‌ممانه‌ی نا بۆ سێداره ڕاگه‌یاند.
ژنانی به‌ندكراو له زیندانه‌كانی زاهدان و لاهیجان له ڕاگه‌یاندنێكی هاوبه‌ش دا ڕایانگه‌یاندووه كه ڕۆژی سێشه‌ممه‌ی هاوكات له‌گه‌ڵ به‌ندكراوانی به‌ندیخانه‌كانی دیكه‌ی ئێران دژ به سزای ئێعدام مان ده‌گرن. جێگای ئاماژه‌یه كه كارزاری سێشه‌ممانه‌ی نا بۆ ئێعدام له مانگی ڕێبه‌ندانی ساڵی ١٤٠٢وه ده‌ستی پێكردووه و له ئێستا دا ٤٠ به‌ندیخانه په‌یوه‌ست به‌و كه‌مپه‌ینه بوون و ڕۆژ له دوای ڕۆژ په‌ره ده‌ستێنێت.