ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١٤ی ڕێبه‌ندان، به‌ندكراوانی سیاسی ڕاگیراو له زیندانی گونبه‌دی كاووس له به‌یاننامه‌یه‌كدا وێڕای ئیدانه‌كردنی حوكمی ئێعدام، په‌یوه‌ست بوونی خۆیان به كارزاری سێشه‌ممانه‌ی نا بۆ ئێعدام ڕاگه‌یاند.
به په‌یوه‌ست بوونی به‌ندكراوانی سیاسی زیندانی گونبه‌دی كاووس به كارزرای سێشه‌ممانه‌ی نا بۆ سێداره، ڕێژه‌ی ئه‌و زیندانانه‌ی په‌یوه‌ست به‌و كارزاره بوون گه‌یشتووه‌ته ٣٥ به‌ندیخانه و ڕۆژ له‌دای ڕۆژی په‌ره ده‌ستێنێت. به‌ندكراوانی زیندانی گونبه‌د له به‌یاننامه‌كه‌یاندا وێڕای مه‌حكووم كردنی حوكمی ئێعدام، خوازیاری هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی سزای سێداره و په‌یوه‌ست بوونی هه‌موو چالاكانی سیاسی و مه‌ده‌نی به‌و كه‌مپه‌ینه بوون.