به‌پێی ئه‌و وێنانه‌ی به ده‌ستمان گه‌یشتووه، ڕۆژی سێشه‌ممه ٢٣ی مانگی جۆزه‌ردان، دووكانداران و بازاڕیانی شاری بۆكان به مه‌به‌ستی پشتیوانی له بازاڕیانی مانگرتووی سه‌قز، دووكانه‌كانیان داخستووه.
ڕۆژی ڕابردوو بازاڕیانی شاری سه‌قز دژبه گۆڕانكارییه‌كانی شاره‌داری و فه‌رمانداری له گۆڕستانی ئایچی و ده‌ستبه‌سه‌ركردنی بنه‌ماڵه‌ی دادخوازانی سنه،دیوانده‌ره و دێولان مانیان گرت و به‌پێی زانیارییه‌كان، بازاڕیانی شاری بۆكانیش په‌یوه‌ست به‌و مانگرتنه بوون و به داخستنی دووكانه‌كانیان، پشتیوانی خۆیان له كاسبكارانی سه‌قز و بنه‌ماڵه‌ی دادخوازان نیشان دا.
