ڕۆژی دووشه‌ممه ١٨ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، ئه‌نجومه‌نی كرێكارانی بیناسازی سه‌قز له به‌یاننامه‌یه‌كدا په‌یوست بوونی خۆیان به مانگرتنی گشتی ڕاگه‌یاند.
به‌پێی ڕاپۆرتی كۆڵبه‌رنیووز، ئه‌نجومه‌نی كرێكارانی بیناسازی سه‌قز له به‌یاننامه‌كه‌یاندا داوایان له ده‌زگای قه‌زایی ڕژیم كردووه كه كۆتایی به سه‌ركوتی خوێناوی خۆپێشانده‌ران بێنن. له‌به‌شێكی دیكه‌ی ئه‌و به‌یاننامه‌یه‌دا وێڕای په‌یوه‌ست بوونی كرێكارانی ئه‌و ڕێكخراوه‌یه به مانگرتنی گشتی داوا له ده‌زگای قه‌زایی كراوه به‌ره‌نگاری گه‌نده‌ڵی و ئیختلاس بێته‌وه.