کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

په‌یوه‌ستبوونی ١١ موعه‌لیمی دیكه‌ به‌ مانگرتن له‌خواردن بۆ پشتیوانی له‌ “ئه‌سكه‌نده‌ر لوتفی”

په‌یوه‌ستبوونی ١١ مۆعه‌لیمی دیكه‌ به‌ مانگرتن له‌خواردن بۆ پشتیوانی

ڕۆژی شه‌ممه‌ ١٤ی مانگی جۆزه‌ردان، ١١ چالاكی دیكه‌ی سنفی مۆعه‌لیمانی ئێران له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ ده‌ستبه‌سه‌ركران و په‌روه‌نده‌سازی دژ به‌ هاوكاره‌ به‌ندكراوه‌كانیان و بۆ پشتیوانی له‌ئه‌سكه‌نده‌ر لوتفیوته‌بێژی شۆرای هاوئاهه‌نگی ڕێكخراوه‌كانی سنفی فه‌رهه‌نگیان و ئه‌ندامی ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئه‌نجۆمه‌نی سنفی مۆعه‌لیمانی كوردستان و مه‌ریوان، ده‌ستیاندایه‌ مانگرتن له‌خواردن.

به‌ پێی ڕاپۆرته‌كان، به‌شداربووانی ئه‌و مانگرتنه‌ بریتین له‌: “ئه‌كبه‌ر زه‌ندیخه‌ڵكی بووشێهر،مێهران داودیانخه‌ڵكی تاران،كه‌وكه‌ب بۆداغی پێگاهخه‌ڵكی ئیزه‌،یاسر ئه‌مینی ئازه‌رخه‌ڵكیمهاباد،فاتمه‌ به‌همه‌نیخه‌ڵكی ئه‌راك،سۆله‌یمان عه‌بدیخه‌ڵكی كوردستان،سۆهه‌یلا سیاوه‌شیخه‌ڵكی بووشێهر،ئه‌مڕۆڵڵا نه‌سرۆڵڵاهیخه‌ڵكی شیراز،هوومه‌ن ده‌شتیخه‌ڵكی تاران،محه‌ممه‌د ساڵح شۆكریخه‌ڵكی كوردستان وفه‌رهاد ته‌نهایی ڕه‌شوانلووخه‌ڵكی خۆراسانی ڕه‌زه‌وی.