کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

په‌یوه‌ستبوونی مورته‌زا سه‌یدی چالاكی كرێكاری به‌ندكراو به‌ كارزای نا بۆ ئێعدام

په‌یوه‌ستبوونی مورته‌زا سه‌یدی چالاكی كرێكاری به‌ندكراو به‌ كارزای

ڕۆژی سێشه‌ممه‌ ١٨ی به‌فرانبار، مورته‌زا سه‌یدی، چالاكی كرێكاری به‌ندكراو له‌ زیندانی ئێڤین په‌یوه‌ست بوونی خۆی به‌ كارزاری سێشه‌ممانه‌ی نا بۆ ئێعدام ڕاگه‌یاند.

مورته‌زا سه‌یدی له‌ په‌یامێكی ده‌نگی دا له‌ زیندانی ئێڤین ڕایگه‌یاندووه‌ كه‌ هه‌ر سێشه‌ممه‌ هاوڕێ له‌گه‌ڵ به‌ندكراوانی سیاسی له‌ ٣٠ زیندانی ئێران دژ به‌ سزای سێداره‌ مان ده‌گرێت و داوا له‌ هه‌موو چالاكانی كرێكاری، مه‌ده‌نی و سیاسی ده‌كات په‌یوه‌ست به‌و كارزاره‌ بن. شایانی باسه‌ كه‌ مورته‌زا سه‌یدی به‌ بیانووی به‌رگری كردن له‌ مافی هاوپیشه‌كانی به‌ دوو ساڵ زیندان سزا دراوه‌ و ئێستا دوو مانگه‌ له‌ به‌ندی ٨ی زیندانی ئێڤین زیندانی كراوه‌.